AP ١٣٩٧ گوڵان ٣١ ١٧:٣٩

سەرچاوە سیاسییەکانی عێراق ڕایانگەیاند؛

مەسعوود بارزانی لە گەڵ سەدر و عەبادی دیدار دەکات

مەسعوود بارزانی لە گەڵ سەدر و عەبادی دیدار دەکات

لە حاڵێکدا کە بازاری دیدارە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە پەرلەمانی عێراق گەرمە، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە مەسعوود بارزانی بەم زووانە لە گەڵ موقتەدا سەدر و حەیدەر عەبادی دیدار دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حەیات، سەرچاوە سیاسییەکانی عێراق هەواڵیان داوە کە بەم زووانە مەسعوود بارزانی سەرۆکی دیمۆکراتی کوردستان لە گەڵ  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر دیدار دەکات.

ئەو ڕۆژنامە ڕاپۆرتی داوە کە جگە لە بڕیارە بارزانی لە گەڵ خەمیس خنجر ڕێبەری هاوپەیمانی قەرار و ئەیاد عەلاوی ڕێبەری هاوپەیمانی وەتەنییەش دیدار بکات.

لە حاڵێکدا کە ئەو دیدارانە بۆ دروست کردنی هاوپەیمانی و پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی گەورەتر لە پەرلەمانی نوێی عێراق ئاسایی دێتە بەرچاو، بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان هەواڵیان داوە کە هێشتا هەڵوێستی بارزانی لە هاوپەیمانی لە گەڵ حەیدەر عەبادی روون نەبووەتەوە و ئەگەری هەیە کوردەکان لە هەوڵ بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ عەبادی کە گەڵاڵەی سەربەخۆیی پووچەڵ کردەوە لە گەڵ نووری مالیکی هاوپەیمانی بکات. گەرچی گەیشتن بە ئاوەها هاوپەیمانییەک لە نیوان بارزانی و مالیکی دژوار دیارە ڕۆژنامەی حەیات پاگەندەی کردووە کە پێشنیار کراوە تا سەدر هاوپەیمانی بەرچاوی خۆی لە شاری موسڵ رابگەیێنێت.

بە ئەوەوە کە شەڕ لە سەر چارەنووسی سەرۆک وەزیران یعێراق هەڵگیرسابوو دوابەدوای دیداری ئەم دواییانەی عەبادی و موقتەدا سەدر، دەوترێت کە شانسی مانەوەی عەبادی وەکوو سەرۆک وەزیران بۆ خولێکی تر بەهێز بووەتەوە.

ڕۆژی ڕابردووش یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەیانییەیەکی هاوبەشدا جەختیان کردبوو کە تەواوی لایەنە کوردییەکان ئەبێ لە هاوپەیمانییەکی یەکگرتوەدا بچنە پەرلەمان تا بتوانن دەستکەوتەکانی خۆیان لە دەوڵەتی عێراق بپارێزن.

News ID 18974

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha